ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى دوو ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگریى كه‌ره‌ستەی تەقینەوەی لە ده‌روازه‌ى زڕباتییه لەسنووری پارێزگای بەسرە ڕاگه‌یاند.
ده‌سته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوە کردووە، ده‌ست به‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبێلدا گیراوه، كه به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رمییان پێ نه‌بووه و ماوه‌ى زیاتر له ٤٠ ڕۆژه له‌نێو ده‌روازه‌كەدا‌ن به‌بێ هیچ ڕێوشوێنێك، له‌به‌ر خراپى كۆگا كردنى، چونكه له‌پله‌ى گه‌رمى پێنج بۆ ٣٥ پله‌ى سه‌دى كۆگا ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات خه‌سڵه‌ته‌كانى له‌ده‌ست بدات و ببێته كه‌ره‌ستەی ژه‌هراوى و كاریگه‌رى دەكاته سه‌ر خۆڵ و ڕووه‌ك.
دووپاتیشیكردووەتەوە، لیژنه‌یه‌ك له فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیدار و پسپۆڕییه‌كان پێكهێنراوه بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله و جیاكردنه‌وه‌یان و ڕه‌وانه‌كردنیان بۆ دادگا.
دوێنێش ده‌سته‌کە ڕایگەیاند، ده‌ستكراوه به هه‌ژماردنى کەرەستە كیمیاوییه‌كانى ناو عەمبار و کۆگاکان بۆئه‌وه‌ى دوور له‌ناوچه نیشته‌جێبووه‌كان كۆبكرێته‌وه.
دكتۆر عومه‌ر وائیلى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، ده‌روازه ده‌ریاوانه‌كان زۆرترین بڕی ئه‌م كه‌ره‌ستانه‌یان له‌خۆگرتووه، له‌ڕێگه‌ى لیژنه‌یه‌کەوە کە له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وە دروستكراوە، له ماوه‌ى ٧٢ كاتژمێردا ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ى له عه‌مباره‌كان ده‌كرێت و لایه‌نه كه‌مته‌رخه‌مه‌كانى ئه‌م بابه‌تانەش سزا ده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبكرێت به‌به‌تاڵكردنه‌وه‌ى به‌نده‌ره‌كان.
پێشتریش عومه‌ر وائیلى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان ئاماژه‌ى به‌ڕه‌زامه‌ندى سه‌رۆك وه‌زیران دابوو له‌باره‌ى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى به‌په‌له به‌سه‌رۆكایه‌تى به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى سنوورى و ئه‌ندامێتى فه‌رمانگه‌كانى ده‌روازه‌كان بۆ جیاكردنه‌وه‌ى كه‌ره‌سته مه‌ترسیداره‌كانى نێو عه‌مبار و كۆگاكان كه له‌نێو ده‌روازه سنوورییه‌كاندان.
د.ع