هاوکات باسیان لەوەشکردووە ، ڕووداوەکە لەنزیک قەزای عەزیزیە لە باکوری پارێزگای واست ڕوویداوەو بەهۆیەوە ئەو قوربانیانەى لێکەوتووەتەوە.
ئیبراهیم نامس جەبوری وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، مامۆستاکان مامۆستای قوتابخانەی “ أسود الرافدين”ی سەرەتایی بوون لە قەزای عەزیزییە، لە باکوری پارێزگای واست و سەرخۆشی خۆی لەو کەسانە کرد کە گیانیان لەدەستداوە و هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکانیش خواست.
وەزیرى پەروەردە داواشی کرد، هەڵمەتێکی پەروەردەیی دەستپێبکرێت بۆ زیادکردنی هۆشیاری کۆمەڵگا لە ڕێکارەکانی سەلامەتی، پابەندبوون بە یاساکانی هاتوچۆی گشتی لەسەر رێگاکانی دەرەوە، و دوورکەوتنەوە لە خێرایی زۆر لە پێناو دوورکەوتنەوە لە ڕووداوە مەترسیدارەکان.