لەسه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ردوو پارێزگای زیقار و موسه‌ننا بۆمبێک بە كاروانێكی هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندا تەقییەوە.
ئەمشەو لە سنوری پارێزگای زیقار بۆمبێكی چێندراو له سه‌ر ڕێگای نێوان هه‌ردوو پارێزگای زیقار – موسه‌ننا به كاروانێكی هاوكاری لۆجستی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكادا ته‌قییە‌وه.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، دوای تەقینەوەکە هێزیكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه و بەگوێرەی زانیارییەکان جگه له‌زیانی ماددی، ته‌قینه‌وه‌كه زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
کاروانی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان ناوبەناو له عێراق دەکرێنە ئامانج کۆتایی مانگی ڕابردووش بۆمبێكی چێندراو له سه‌ر ڕێگای هه‌ردوو پارێزگای حلله و دیوانیه به كاروانێكی هاوكاری هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا ته‌قییه‌وه.
ک.س