دووشەممە, 4 ماي 2020 – 09:29 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەپێی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی، داعش لە شارەدێی عوزێمی سەر بە پارێزگای دیالە هێرشیکردووەتەوە سەر حەشدی عەشایەری و کوژراو و برینداری لێکەوتووتەوە.
لە سێ هێرشی دیکەدا لە سنووری شارەدێی گوڵاڵە “جەلەولا”،ی سەر بە پارێزگای دیالە، دوو سەربازی عێراق کوژراون و یەكێکیش برینداربووە.
هەروەها لە شارەدێی قەرەتەپەش سەربازێکی عێراق لە ئەنجامی هێرشی چەتەکاندا کوژراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی داعش و حەشدی عەشایەری، حەوت حەشد کوژراون و ژمارەیەکی دیکەشیان لێ برینداربووە، کە لە نێویاندا سەرکردەی حەشد محەمەد زەیفان لە گوندی ئوم کەرامی سەر بە شارەدێی عوزێم و سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی شارەدێیە هەیە.
بەپێی میدیاکانی حەشد، لە تەواوی هێرشەکانیشدا زیاتر لە چوار چەتەی داعش’یش کوژراون.
س.ح