یەكشەممە, 31 ماي 2020 – 18:44 ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥هەزار و ٦٤٤ پشکنین ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا ٢٦٠ توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە ٩٥ توشبوویان لە بەغدا بووە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا چاکبوونەوەی ٤٦ توشبووی کۆرۆنا ڕاگەیەندراوە، لەگەڵ گیانلەدەستدانی ١٠ توشبووی کۆرۆنا کراوە، کە پێنج کەسیان لە بەغدا بووە و دوو کەسیش لە میسان و کەسێک لە کەرکوک کەسیك لە دیالە و کەسێک لە سلێمانی بووە.
لەکۆتایشدا ئاماری گشتی توشبووانی کۆرۆنا خراوەتە ڕوو، کە ٦ هەزار و ٤٣٩ کەسە، کە ٣ هەزار و ١٥٦ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٢٠٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
د.ع