شەممە, 11 أبر 2020 – 19:55 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق، نوێترین ئامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، کە جگە لە تووشبووان و ئەوانەی چاکبوونەتەوە، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکە، ٣٩ حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە و ٥١ نەخۆش چاکبوونەتەوە، هەروەها لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو تووشبوو لە سلێمانی و بەغدا گیانیانلەدەستداوە.
بەمەش کۆی تووشبووان لە سەرتاسەری عێراقدا گەیشتە هەزار و ٣١٨ حاڵەت، لەناویاندا ٧٢ کەس گیانیانلەدەستداوە، هەروەها ٦٠١ کەس چاکبوونەتەوە.
س.ح