شەممە, 16 ماي 2020 – 18:36 ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣ هەزار و ١٠٠ پشکنین ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا ٦٧ توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە ٥٨ توشبوویان لە بەغدا بووە، پێنج کەس لە زیقار و کەسێک لە بەسرە و یەک توشبوو لە میسان یەک توشبوو لە کەرکوک و کەسیکیش لە نەینەوا بووە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا چاکبوونەوەی ٣٧ توشبووی کۆرۆنا ڕاگەیەندراوە، کە ١٦ توشبوویان لە بەغدا و ١٣ لە بەسرە و سێ لە بابل و دوو لە کەرکوک و کەسێک لە واست و دوو کەس لە هەولێر و بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەشدا ئاماژە بە گیانلەدەستدانی چوار توشبووی کۆرۆنا لەشاری بەغدا کراوە.
لەکۆتایشدا ئاماری گشتی توشبووانی کۆرۆنا خراوەتە ڕوو، کە ٣ هەزار و ٢٦٠ کەسە، کە ٢ هەزار و ١٢٦ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
د.ع