لە ناسرییە، خۆپیشاندان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پیشوەخت و ئازادكردنی چالاكوانە دەستگیركراو و ڕفێنراوەكانی خۆپیشاندانەكانی ڕابردوو، كرا.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بە سەدان كەس لە دانیشتوانی شارۆچكەی ناسرییەی ناوەندی پارێزگای زیقاری باشووری عێراق، ڕژانە گۆڕەپانی حبووبی لە شارۆچكەكە و خۆپیشاندانیان كرد.
وەك میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، خۆپیشاندانی ئەمڕۆی ناسرییە، بۆ ئازادكردنی چالاكوانانی خۆپیشاندانەكانی ڕابردوو بوە كە لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون یان لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە، ڕفێنروان.
خۆپیشاندەرانی ئەمڕۆی ناسرییە، داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پیشوەختیان كردوە و هەروەك داوایشیان كردوە، بكوژی خۆپیشاندەران ئاشكرا بكرێن و بدرێنە دادگا.
ئـ ت