فڕۆکەکانی ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر سووریا ئەنجامدا و بەهۆیەوە پێنج کەس کوژران، کە سەرچاوە سوورییەکان دەڵێن یەکێک لە کوژراوەکان منداڵە.
ئاژانسی هەواڵی سانای حکومەتی سووریا بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگیی هێرشێکی ئاسمانیی بۆ سەر ناوەڕاستی سووریا ئەنجامداوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە هێرشەکەدا پێنج کەس کوژراون و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون، کە بەگوێرەی سانا یەکێک لە کوژراوەکان منداڵە، تائێستاش زانیاریی لەسەر ناسنامەی کوژراوەکان بڵاونەکراوەتەوە.
ب.ل