سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشی بۆ سەر بنکەکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە، یەکێک لەو هێرشانەش بووە هۆی کوژرانی سەرکردەیەکی دیاری بزووتنەوەکە و ١٥ کەسی دیکە.
ریچارد هێشت، وتەبێژی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بە میدیاکانی راگەیاند “بەپێی هەڵسەنگاندنی ئێمە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ١٥ کەس کوژراون”.
جەختی لەوە کردەوە هێشتا ئۆپەراسیۆنەکەیان کۆتایی نەهاتووە و ئەوەی ئەنجامدراوە “هێرشێکی پێشوەختە” بووە بۆسەر سەرکردەیەکی بزوتنەوەی جیهادی فەڵەستینی.
بەرپرسانی تەندروستی لە غەززە رایانگەیاند، هێرشەکەی ئیسرائیلدا جگە لە ٤٠ بریندار، ٧ کەس کوژراون کە کچێکیشیان لە نێودایە.
ئافیخای ئەدرەعی، وتەبێژێکی دیکەی سوپای ئیسرائیلی باس لەوە دەکات لە هێرشەکەیاندا فەرماندەی باکوری کەرتی غەزەیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی بە ناوی تەیسر جەباری کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای ئیسرائیل، بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی دژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دانیشتوانی ئیسرائیل.
هێرشەکانی ئیسرائیل بنکەکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە غەززە و خان یونسی کردۆتە ئامانج و لەو بارەیەوە یائیر لاپید، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل یایر وتی حکومەتەکەی “ڕێگە نادات ڕێکخراوە سەربازییەکان واقیعێکی نوێ لە ناوچەکانی دەوروبەر بسەپێنن و هەڕەشە لە دانیشتوانی شارۆچکەکانی ئەوێ بکەن.”
ئەوەش دوای ئەوەهات سەرەتای ئەم هەفتەیە ئیسرائیل لە هەڵکوتانە سەر شاری جنین لە کەناری ڕۆژئاوا، سەرکردەیەکی دیاری ئەو بزوتنەوەیەی بە ناوی “بەسام سەعدی” دەستگیر کرد.
پاشان هەموو دەروازەی غەززە و هەندێک ڕێگای نزیکیان داخست لە ترسی هێرشی تۆڵەسەندنەوە لەلایەن ئەو گروپەوە کە بنکەیان لە غەززە هەیە.
دوێنێ پێنجشەممە، سەرچاوەیەکی باڵای بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی پشتڕاستی کردەوە کە سەرایە قودس – باڵی سەربازی بزووتنەوەکە – لە ئامادەباشیدایە دوای دەستگیرکردنی بەسام سەعدی.سهرۆكی بزوتنهوهكهش رایگهیاندبوو دهستگیركردنی شێخ سەعدی و دهستگیركردنی هێڵه سوورهكانی بهزاند.
دوای هەڵمەتەکەی ئیسرائیل لە دژیان ئەو بزوتنەوەیە، لەسەر زمانی سەركردەكانی رایانگەیاند “ئێستا نێوەندگیری ناكرێت، باسی هیچ ئارامییەكیش ناكرێت”.
تەیسیر جەباری، کە ئەمرۆ کوژرا ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازیی لیواکانی قودسە، کە باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامییە، لە ساڵی ٢٠١٩ـەوە، بەها ئەبوعەتا کە بە دەستی ئیسرائیلیەکان کوژراوە دیایر کراوە.
جەباری لە ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە لە منداڵییەوە پەیوەندی بە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامییەوە کردووە، خوێندنی زانکۆیی لە بواری یاسای ئیسلامی لە زانکۆی ئیسلامیی غەززە تەواو کردووە.
ناوبراو ماوەی چەند ساڵێک لە بەندیخانەکانی ئیسرائیل بووە، ساڵانێك وەك یاریدەدەری ئەبو عەتا كاری كردووە، پێشتریش لە چەند جارێک لە ساڵيکانی ٢٠١٢ و ٢٠١٤ هەوڵی تیرۆرکردن رزگاری بووە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ئیسرائیل سەرکەوتوو بوو کوشتنی ئەو فەرماندە فەڵەستینیە و لەناو شوقەیەکدا لە “تاوەری فەلەستین” لە گەڕەکی ریمال لە شاری غەززە.
ها-غ