فەرماندەیی چەکدارە حوسیەکان ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ تەرمی چەند فەرماندەیەکی هێزەکانیان لە سەنعای پایتەخت، بە خاک دەسپێردرێن، ئەم فەرماندانە لە هێرشێکی هاوپەیمانی عەرەبی لە پارێزگای جوف کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هێزەکانی ئەنساروڵا (حوسیەکان)ی یەمەن، شەوی ڕابردوو، کوژرانی ‘ڕوحوڵا زەید عەلی موسلیح’ لە فەرماندە باڵاکانی کە بە کەسێکی نزیک لە سەرکردەی حوسیەکان دەناسرێت، ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە چونیەتی کوژرانی ئەو فەرماندەیە نەکراوە، بەڵام ڕاگەیەندراوە کە تەرمەکەی لەگەڵ چەند فەرماندەیەکی دیکە لەوانە؛ ‘عزی سەلاح’، ‘ڕەبیع قاسم حەشحوش’ و ‘حسێن محەمەد والی’، (لە فەرماندە باڵاکانی حوسیەکان) لە سەنعا بەخاک دەسپێردرێت.
بەپێی هەواڵێکی ئەلعرەبیە، ئەم فەرماندە حوسیانە لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرکردایەتی سعودیە لە پارێزگای جوف لە باکوری یەمەن کوژراون.
ب.ک