شەممە, 2 ماي 2020 – 10:21 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەرە بەیانی ئەمڕۆ چەتەکانی داعش هێرشێکی فراوانیان بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای سەلاحەدین ئەنجامدا و بەهۆیەوە ١٠ چەکداری حەشد کوژران.
بەپێی بەیاننامەیەکی حەشدی شەعبی کە بەیانی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێز لەنێوان چەتەکان و چەکدارانی حەشدا لە ناوچەی بەلەد و مەکشیفە و تل زەهەب لە باشووری تکریتی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین.
ئاماژە بەوەشدەکات، لەو هێرشەدا ژمارەیەک چەتەی داعش کوژراون و تەرمەکانیان جێماوە و لە ڕێگەی ئاسمان و زەمینەوە وەڵامیان داونەتەوە و لە ئێستاشدا هەڵمەتی پشکنین و پاککردنەوەی ناوچەکان بەردەوامی هەیە.
بەپێی بەیاننامەکە، لەو ڕووبەڕووبوونەوەیەدا ١٠ چەکداری حەشد کوژراون، دووانی دیکەش برینداربوون.
س.ح