دەزگای هەواڵگری عێراق بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ هێزەكانمان سێ چەتەی داعشیان لە پارێزگای موسڵ دەستگیركرد، دەشڵێن، كە یەكێك لەو سێ چەتە وەك كارگێڕ لەناو داعش كاری كردووە و چەندین تاوانی ئەنجامداوە.
دەزگای هەواڵگری عێراق لە ڕاگیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هێزەكانمان سێ چەتەی داعشیان لە پارێزگای موسڵ دەستگیركرد.
ئاماژە بەوەشكراوە، یەكێك لەو چەتانە وەك كارگێڕ لەناو چەتەکانى داعش كاری كردووە و چەندین تاوانی هەڕەشە و داگیركاری بۆ بەدەستهێنانی پارەى ئەنجامداوە و یەکێکى دیکەیان كاری ساختەكردنی بەڵگەنامە و ناسنامەى کردووە..
ئەمە لەكاتێكدایە، هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەو پارێزگایانەى، كە جموجۆڵی چەتەكانی داعشی تێدا بەدی دەكرێت، ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی پاشماوەكانیان ئەنجام دەدەن.
هـ.ئ