شەوی ڕابردوو کۆمپانیایەکی ئەمنیی، کە دەوترێت بەریتانییە، لە بەغدا هێرشی کرایەسەر، بەرەبەیانی ئەمڕۆش هێزە عێراقییەکان لە ئەنبار کەوتنە کەمینی چەتەکانی داعشەوە و چەند کوژراوێک هەیە.
هێرشەکەی شەوی ڕابردوو لە ناوچەی قادسیەی بەغدا بە کاتیۆشا بووە دژی کۆمپانیایەکی ئەمنی، بەپێی زانیارییەکانی سۆمەرییەنیوز تەنها زیانی ماددیی لێکەوتووەتەوە.
لەلایەکیترەوە ژمارەیەک لە سەربازانی گاردی سنووری عێراق، کە تێیاندا ئەفسەرێک بە پلەی نەقیب هەیە، لە کەمینێکی چەتەکانی داعش لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق کوژران.
س.ح