هەریەک لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح و نوری مالکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا نیگەرانیی خۆیان نیشانداوە لە گۆڕینی ئەو بەڕێوبەر و بریکارانەی، کە مستەفا کازمی ناوە ناوە ئەنجامیان دەدات.
هادی عامری سەرۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح بێبه‌ریی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی له‌و گۆڕانكاریانه ڕاگەیاند، کە دوێنێ مستەفا کازمی له پله باڵاكان ئه‌نجامیدان.
عامری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لەوە کردووە، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له پله باڵاكان ئه‌نجامدراون زۆر باسكرا له‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ پشك پشكێنه، به‌ڵام هاوپه‌یمانی فه‌تح لێی بێبه‌رییه و هیچ ئاگاداری ئه‌و گۆڕانكاریانه نییە.
وتیشی، “سه‌باره‌ت بە برامان شێخ سامی مه‌سعودی، کە بۆ سەرۆکی دەستەی حەج و عومرە دیارییکراوە، ئەوە هەر له سه‌رده‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوەوه به وه‌كاله‌ت دیاریكراوه و ئه‌گه‌ر کازمیش بیه‌وێت بەو هەنگاوە لە خۆیی نزیک بکاتەوە، ئەوە شێخ مه‌سعودی زۆر له‌و هه‌نگاوه گه‌وره‌ترە”.
عامری، وتیشی:”هاوپه‌یمانی فه‌تح هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ته‌نها دوو داواكاری و ئامانجیان له حكومه‌تی نوێ هەبووە، یه‌كه‌میان ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به زووترین كات، دووه‌میشیان به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆ و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی له‌بار بۆ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه و دوور له كاریگه‌ریی پاره و چه‌ک”.
لە بەرامبەریشدا کوتلەکەی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی ڕایگەیاند، “دەستنیشانکردنی کەسی نوێ و سەربەخۆ، دوور لە پیشەیی بوون و لێکۆڵینەوە لە توانا‌و شارەزاییە نیشتمانییەکان، کارێکی هەڵەیە و هەر لەسەرەتای پێکهێنانی حکومەتی ئێستاوە هۆشدارییمان داوە، هەر ئەمەش وایکرد یەدەگی پێکهێنانی حکومەت بهێڵینەوە”.
دەوڵەتی یاسا سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕیت لەم دامەزراندنە کارگێڕییانە کە لەپڕۆسەی بەرکەوتنەکان بەدەر لە پێکهێنانی حکومەت فراوان بووە، داوای پەیوەستبوونی ئەو ئەرکە تایبەتانەش دەکات، کە بەم حکومەتە ڕاگوزەرە سپێردراوە لە گەڕاندنەوەی پایەی دەوڵەت و خێراکردنی ئامادەکردنی پێداویستیی هەڵبژاردنی پێشوەخت.
دوێنێ نوسینگەی مستەفا کازمی بڵاویکردەوە کە گۆڕانکاریی لە هەشت بریکاری وەزیری کابینەکەیدا کردووە کە زۆربەیان ئەمنین.
هەریەک لە دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی فەتح خاوەنی ٧٢ کورسی پەرلەمانین لە کۆی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی.
ی. ک