ئەنجومەنی باڵای یەکگرتووی ئیمارات محەمەد بن زایدی وەک سەرۆکی شانشینی یەکگرتووی ئیمارات هەڵبژارد.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای یەکگرتووی ئیمارات لە کۆشکی سەرپەرشتیاریی ئەبوزەبی بە سەرۆکایەتی شێخ محەمەد بن ڕەشید، جێگری سەرۆک وەزیران و حاکمی دوبەی کۆبوونەوە و تێیدا محەمەد بن زایدی وەک سەرۆکی ئیمارات هەڵبژارد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کاروباری سەرۆکایەتیی ئیمارات، شێخ محەمەد بن زاید ئالنەهیان بەپێی مادەی ٥١ی دەستوور و بەکۆی دەنگی ئەنجومەنی باڵای ئیمارات بە سەرۆک کۆماری وڵات هەڵبژێردرا.
محەمەد بن زاید ئالنەهیان کوڕی سێیەمی زاید بن سوڵتان، دامەزرێنەری شانشینی یەکگرتووی ئیماراتە و برای خەلیفە بن زاید، سەرۆکی پێشووی ئیماراتە، کە دوێنێ لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ب.ل