یەكشەممە, 31 ماي 2020 – 10:55 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
لە کۆبونەوەی دوێنێی مستەفا کازمی، لەگەڵ لیژنەی چاکسازی دارایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، گفتوگۆ لە بارەی کەمکردنەوەی مووچەی پلە باڵاکان کرا.
سەرۆک وەزیران سەرنج و تێینی لیژنەکەی لەبارەی بڕیارەکە وەرگرت و گفتوگۆیان لەبارەوە کرد، دواتر ڕایگەیاند، ئەو بڕیارە لە پێناو چەسپاندنی یەکسانی و چاکسازی دارایی جێبەجێدەکەن.
کازمی بڕیاریشیدا چارەسەری جیاوازی مووچەی خانەنشینی بکات لەگەڵ بڕینی مووچەی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین.
بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، لە عێراق ٢٥٠ هەزار فەرمانبەر هەیە کە زیاتر لە سێ مووچەیان هەیە کە بەشێکیان پەرلەمانتار و و وەزیر و زیندانیانی سیاسین، بەپێی ئامارە فەرمییەکانیش زیاتر لە ٢٠٠ هەزار خانەنشینی سیاسی لە عێراق بوونیان هەیە.
ک.س