سەرچاوەیەکی حکومی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران گۆڕانکاری لە هەشت بریکاری وەزیری کابینەکەیدا کردووە.
سەرچاوەکە رایگەیاندووە، ئەو گۆڕانکارییانەی کازمی لە ژمارەیەک پۆستدا کردویەتی ئەمانەن:
مستەفا غالب بۆ سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق
سوهەی داود بۆ سەرۆکی دەستەی نیشتیمانی وەبەرهێنان
موهەندیس مەنهەل عەزیز بۆ ئەمانەی بەغدا
سالم جەواد عەبدولهادی بۆ بەڕێوبەری بانکی عێراقی بازرگانی TBI
د.خالید عوبێدی بۆ بریکاری کاروباری ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی
فالح یونس حەسەن بۆ بریکاری دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی
حەسەن حەلبوت حەمزە بۆ سەرۆکی دەستەی دراوی کاغەز
شێخ سامی مەسعودی بۆ سەرۆکی دەستەی حەج و عومرە
عەلا جەواد حەمید بۆ سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی
یـ.ک