هەینی, 19 يون 2020 – 10:09 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
وەزارەتی دەرەوەی میسر لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی پەلامارە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک و ئێران دەکات بۆسەر خاکی باشووری کوردستان.
وەزرەتی دەرەوەی میسر دەڵێت، ئەو دەستوەردان و کارە دوژمنکاریانە، درێژکراوەی زنجیرەیەک پێشێلکاریی دووبارەن بۆسەر عێراقی دراوسێ و پێچەوانەی هەموو ڕێککەوتن و بەڵێننامە نێودەوڵەتیەکانە کە تیایدا جەخت لەسەر ڕێزگرتن لە سەرەوەری وڵاتان و پرەنسیپەکانی دراوسێیەتی کراوەتەوە.
بەیاننامەکە جەخت لەوەشدەکاتەوە، میسر بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی سەربازیی کە ببێتە پێشێلکردنی سەروەری هەر وڵاتێکی دراوسێی عەرەبی ڕەتدەکاتەوە، بەوپێیەی ئەو کارانە نا ئارامی لە ناوچەکە قوڵتر دەکەنەوە.
هەروەها میسر داوا لە تەواوی لایەنەکان دەکات ڕێز لە سەروەری عێراق بگرن.
ک.س