فەرماندەی گشتی قەسەدە ڕایگەیاند، کە داعش زۆربەی شانەکانی کۆکردۆتەوە بۆ هێرشکردنە سەر زیندانی حەسەکە و وتی، هێزەکانمان بە هاوکاری هاوپەیمانان وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و هەموو ڕفێنەرەکان و هەڵهاتووەکانی زیندانەکەیان دەستگیرکرد.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی – قەسەدە لە تویتێکدا ڕایگەیاند، داعش زۆربەی شانە نهێنییەکانی خۆی کۆکردۆتەوە و هەوڵی ڕفاندنی زیندانییانداوە لە ڕێگەی تەقینەوە خۆکوژییەکان و دەرکردنی یاخیبووەکانی ناو زیندانی حەسەکە.
فەرماندەی گشتی قەسەدە وتیشی: هێزە ئەمنییەکانمان بە هاوکاری هاوپەیمانان وەڵامی ئەو هێرشەیان دایەوە و گەمارۆی دەوروبەری زیندانەکە بەتەواوی کۆنترۆڵکرا و زۆربەی هەڵاتووەکان دەستگیرکران.
ئەو لە تویتەکەیدا وتوشیەتی: جارێکی تر دەڵێین شەڕی ئێمە لە دژی داعش بەردەوامە ئێمە ناوەستین هەتا هەموو ئەندامانی تاوانبار دەستگیر نەکرێن.
ها-غ