کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، ١٤ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دەنگدەر ناوی خۆیان لە سیستمی بایۆمەتریدا تۆمار کردووە و پرۆسەکەش بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت کە لە٢ی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن ڕایگەیاندووە، نزیکەی ٤٣٣ حزب ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردن تۆمار کردووە، هەروەها دەڵێت کۆمسیۆن ئامادەیە لە وادەی خۆیدا “٦ی حوزەیرانی ئەمساڵ” هەڵبژاردن ئەنجام بدات.
وتەبێژەکەی کۆمسیۆن باسی لەوەشکردووە، تا ئێستا ١٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان بە هاوڵاتیان داوەتەوە و زیاتر لە ١٤ ملیۆن دەنگدەریش ناوی خۆیان تۆمار کردووە، هەروەها قۆناغی داهاتووی کۆمسیۆنیش بریتی دەبێت لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکان و تا ئێستاش لەکۆی ٤٣٣ حزب کە ناوی خۆیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن تۆمارکردووە، ٢٢٥ حزیان مۆڵەتیان هەیەو ٦٣ حزبیشیان تا ئێستا بێ مۆڵەتن و ١٢٨ حزبیش داواکارییان ڕەتکراوەتەوە.
بەپێی دوایین ڕووپێوی وەزارەتی پلاندانانیش، ژمارەی دانیشتوانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠ گەیشتووەتە ٤٠ ملیۆن و ١٥٠ هەزار کەس، گەشەی دانیشتوانیش بە ڕێژەی ٢،٦٪ بووە.
ی. ک