نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق دەربارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ڕایگەیاند، كە کۆبوونەوەیەکی باشیان هەبووە و سەدر پەیامی دەبێت لەوبارەیەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، جینین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ موقتەدا سەری ڕێبەری ڕەوتی سەدردا كۆبویەوە.
لە پاش کۆبوونەوەکە جینین پلاسخارت ڕایگەیاند، لەگەڵ موقتەدا سەدر باسیان لە گرنگیی دۆزینەوەی چارەسەرێک کردووە بۆ ئەو قەیرانە سیاسییەی ئێستا، لە عێراق هەیە.
بە وتەی نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەدر لەو کۆبوونەوەیەدا وتویەتی دواتر پەیامی خۆی دەبێت.
كۆبونەوەی نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕابەری ڕەوتی سەدر لەكاتێكدایە، لایەنگرانی سەدر هەفتەیەكە لەناو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراقدان و لە نوێترین پەیامیشیدا سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات.
س.س