لەگەڵ چونە ناو ساڵی نوێوە، قەیرانێکی ئابووری گەورە لە عێراق بەدیار کەوت، کە بەهۆی دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دابەزینی نرخی نەوتەوە تا دێت تۆختر دەبێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی سەنتەری برۆکینگز، ماوەی چەند مانگێکە قەیرانەکە بەبەردەوامی ڕوو دەدات، دوای دواکەوتنی پێدانی مووچە بەفەرمانبەرانی کەرتی گشتی و مووچەی خانەنشینی و لەم دواییانەشدا بڕیارەکەی بانکی ناوەندی عێراق بۆ بەهای بەهای ٢٣٪ی دیناری عێراقی، هێندەیتر ئاسۆی چارەسەر دوور کەوتووەتەوە.
سەرەڕای ئەم بارودۆخە سەختانە، پێشبینی زیادبوونی قەیرانی دیکە دەکرێت بە تایبەت لە کەرتی ئەمنیدا، لەوانەش بودجەکانی وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ناوخۆ، خزمەتگوزاری دژە تیرۆر و دەسەڵاتەکانی حەشدی شەعبی.
بە بڕوای چاودێران ئەم زیادکردنانە وا لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و قەوارە سیاسییە پەیوەندیدارەکان دەکات کە ڕۆڵی کارایان هەبێت تا بتوانن کاریگەرییان هەبێت لەسەر هەڵبژاردنی داهاتوو.
هەرچەندە کەوتنی نرخی نەوت و سەرچاوە دەوڵەتییەکان بەگشتی لەڕووی تیۆریەوە کاریگەری لەسەر کاریگەری ئەو میلیشیاو پارتانە دەبێت، بەڵام دەتوانن لەهەڵبژاردندا فشارێکی بەهێز دروست بکەن، چونکە ملیۆنەها فەرمانبەری کەرتی گشتیش لەپێگەی ئابووری لاوازدان و بەم شێوەیە مامەڵە بە دەنگەکانیانەوە دەکەن.
بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١ چاوەڕوانی ڕەزامەندی پەرلەمانە، بەهۆی زیادکردنی رێژەی ٩.٩٪ی تەرخانکردنی وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ناوخۆش بە ڕێژەی ٩.٧٪ی خزمەتگوزاری دژە تیرۆر بەڕێژەی ١٠.١٪ و حەشدی شەعبیش بە ڕێژەی ٤٥.٧٪ دەرماڵەیان بۆ تەرخانکراوە لەسەر بودجەکە.
وەک ڕاپۆرتەکەی بروکینز ڕوونی کردووەتەوە، هەندێک لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کۆنترۆڵی ناوچە سنوورییەکان و پێگەکانی بونیادنان دەکەن، ئەمەش ڕێگە دەدات بە بەدەستهێنانی سەرچاوەی دارایی گەورە بە شێوەیەکی نایاسایی و دابینکردنی کار بۆ لایەنگرانیان لە کاتێکدا کە لاوان بەدەست بێکارییەکی زۆرەوە دەناڵێنن.
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردن، ئەکتەرانی سیاسی، بە جەماوەریی حەشدی شەعبیش، کرانەوەیان بۆ ڕای گشتی زیاتر دەکەن و هەوڵدەدەن لایەنگرانی زیاتر بەدەستبێنن، وەک چۆن لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨دا ئەنجامیاندا.
لە ڕاستیدا نەبوونی کار و ئەو هێزە گەشەسەندووەی داعش بوو کە هانی هەزاران عێراقیدا وەک خۆبەخش لە ساڵی ٢٠١٤ بچنە ناو حەشدی شەعبیەوە، ئەوەش وایکرد توانایان لە دابینکردنی دامەزراندن، بە تایبەت بۆ گەنجان زیاد بکەن، کە دواجار کاریگەری سیاسییان لەسەر هەڵبژاردن دروستکرد.
بزووتنەوە ناڕەزاییەکان لە بەغدا و پارێزگاکان لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٩دا، لە نێوان چەند شتێکی تردا نیشانیاندا کە خۆپیشاندەران ماوەیەکی زۆرە بەدوای کار و ژیانێکی باشترەوەن، بۆیە ئەمە پشتڕاستی دەکاتەوە کە ڕەنگە گەنجان لە بەرامبەر ئیهانەی دارایی حزبە تەقلیدی و شەعبییەکان، ببنە نێچێرێکی ئاسان لەبەردەم حەشدی شەعبیدا.
چالاکوانان ڕەخنەیان لە گروپەکانی سەر بە سوپا گرت، کە لە ساڵی ٢٠١٩دا بەشدارییان لە توندوتیژی بێ جیاوازی دژی خۆپیشاندەران کردووە، هەروەها ترساندن و کوشتن تا ئەمڕۆ بەردەوامە لە عێڕاق، لە کاتێکدا یەکێک لە داوا سەرەکیەکانی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی شەقامی عیراقی، سنوردارکردنی کاریگەری میلیشیاکانە بە سنوردارکردنی چەک بە دەوڵەت.
ڕاپرسییەکی بایۆمەرتی عەرەبی ئەوەی بۆ دەرکەوتووە کە نزیکەی ٨٠٪ی عێراقییەکان باری ئابووری وڵاتەکەیان بە “خراپ” یان زۆر خراپ وەسف کردووە، بۆیە ئەو هۆکارە وا دەردەکەوێت کە لە ڕووی ئابوورییەوە لاوازترین بەربەست دەبێت لە بەردەم ئاسایش و سەقامگیریی دەوڵەتدا.
ی. ک