هەینی, 5 يون 2020 – 12:47 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ڕوانگەکە، دەڵێت، بۆردومانەکە ئێوارەی دوێنێ بووە لە دەوروبەری ناوچەی مسیاف لە ڕۆژئاوای حەما کە تیایدا زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، نۆ سەرباز کە چواریان ناسنامەی سورییان هەبووە لە ڕیزی هێزەکانی ئێران کوژراون و ناسنامەی ئەوانی دیکەش تا ئێستا نەناسراوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون کە بەردەوام بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە دەمرن.
ناوەڕاستی نیسانی ساڵی ڕابردووش بەهۆی بۆردومانی ئاسمانی ئیسرائیلەوە لانیکەم ١٤ ئێرانی لە نزیک هەمان ناوچە کوژران.
ڕۆژی ٦ی شوباتی ئەمساڵیش لە بۆردومانێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا بۆسەر گرووپە میلیشیا شیعەکانی ئێران لەسەر خاکی سوریا بە دیاریکراوی بۆسەر لیوای ٩١ لە شاری کیسوە و هێرش بۆسەر لیوای ٧٥ لە ڕۆژئاوای دیمەشق و هێرش بۆسەر فڕۆکەخانەی مەزەی سەربازی لە ناوەڕاستی دیمەشقی پایتەخت، دەیان چەکدار و سەرباز کوژران.
لە کاتی سەرهەڵدانی شەڕی ناخۆی سوریا لە ٢٠١١وە تا ئێستا سوپای ئیسرائیل زینجیرەیەک هێرشی بۆسەر خاکی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە کە بەتایبەت هێزەکانی ئێران لەو وڵاتە دەکاتە ئامانج.
ک.س