کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا ٣٠٦ هەزار و ٨٨٧ هاوڵاتیی لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریادا کوژراون.
ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری قوربانییانی مەدەنیی لە سووریا بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: لە ١ی ئازاری ٢٠١١ تا ٣١ی ئازاری ٢٠٢١، ٣٠٦ هەزار و ٨٨٧ هاوڵاتیی بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هەتا شەڕ و ئاڵۆزیی بەردەوامبێت، کوژرانی هاوڵاتییانی مەدەنییش لەو وڵاتە بەردەوام دەبێت.
ب.ل