هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە ئۆپراسیۆنێکدا “سەرکردەیەکی باڵا”ى چەتەکانى داعشیان لە باکوورى سووریا دەستگیرکردووە، کە ئه‌ركی سه‌ره‌كیی دروستكردنی بۆمب بووه.
بەیانی ئەمڕۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنى سەرچەتەیەکی داعشی لە باکوورى سووریا ڕاگەیاند و دەڵێت: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان بە مەبەستى دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی دیار و باڵاى داعش لە باکووری سوریا ئەنجامدا و توانرا دەستگیربکرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو: ئەو تیرۆرستەى دەستگیرکراوە ئه‌ركی سه‌ره‌كیی دروستكردنی بۆمب بووه و ئاسانکاریی بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه تیرۆریستییه‌كان كردووه، بەهۆى ئەوەى كه‌سێكی به‌ئه‌زموون و ناسراو بووە کراوەتە یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی داعش لە سووریا.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی جەختیشیکردووەتەوە: هێزه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن له‌كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (قه‌سه‌ده) و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه، بە مەبەستى ڕاوكردنی پاشماوه‌كانی داعش تاوەکو شكستی هه‌میشه‌یی داعش مسۆگه‌ر بكرێت.
ئ.م