هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر دۆخی حەسەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و پشتیونای خۆی بۆ قەسەدە دوپاتکردەوە و ڕایگەیاند لە کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکدا هاوکاریان کردوون.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی گرتووخانه‌ی غوێران لە حه‌سه‌كه بڵاوكرده‌وه و تیایدا دەڵێت: رۆژی 20ی كانوونی دووه‌می 2022، داعش هێرشێكی ئاڵۆزی بۆ سه‌ر گرتووخانه‌ی غوێران لە حه‌سه‌كه ئه‌نجامدا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه و ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ دا و زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نجامدا و له میانه‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان و به پشتبه‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری و چاودێریكردن و هێرشی ئاسمانی، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات توانیان كۆنترۆڵی هه‌ڕه‌شه‌كه بكه‌ن”.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەشڵێت “له كاتی ڕووداوه‌كه‌دا هاوپه‌یمانان پرۆسه‌ی چاودێریكردنیان ئه‌نجامدا و زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانیی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا ئه‌نجامدا و به وردی ئه‌و تیرۆرستانه‌ی له‌ناو باڵه‌خانه‌كانی ناوچه‌كه‌یان پێكا، كه هێرشی سه‌ر قەسەدە‌یان ده‌كرد”.
ئاماژەی بەوەکردووە هاوپه‌یمانی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك، به‌رگری له‌خۆی و هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی بكات و هه‌موو تواناكانیشی بۆ پارێزگاریكردن له‌و هێزانه به‌كارده‌هێنێت لە زاری جۆن برینان، فه‌رمانده‌ی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان گواستویەتیەوە “له‌كاتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، داعش حوكمی گوللـه‌بارانكردنی به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌س له ئه‌ندامانیدا سه‌پاند”.
ئەوەشی وتووە: ژماره‌یه‌ك له زیندانیانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌كی پاسه‌وانانی گرتووخانه‌كه‌دا گرت و پاسه‌وانه‌كانیان كوشت و به‌و چه‌كانه رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرای سه‌ر به قەسەدە بوونه‌وه.
باسی لەوەشکردووە “به پێچه‌وانه‌ی داعش، هاوپه‌یمانان رێکاری گه‌وره‌ی گرته‌به‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مامه‌ڵه‌یه‌كی مرۆڤانه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوان، به‌ڵام كاتێك زیندانیكراوانی داعش چه‌كیان هه‌ڵگرت، بوونه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی چالاك، دواتر شه‌ڕیان كرد، پاشان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یماناندا كوژران”.
برینان دووپاتیكرده‌وه “هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی دڵنیایه كه دوایین هه‌وڵی داعش بۆ هه‌ڵاتن هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه نابێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر دۆخه‌كه له داهاتوودا، له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر پلان بۆ هێرشی دیكه له ئاینده‌دا بۆ سه‌ر گرتوخانه‌كانی دیكه له عێراق و سووریا دابڕێژن”.
فەرمدەکەی هاوپەیمانا باسی لەوەشکردووە کە داعش هەڕەشەیەکی بەردەوامە بەڵام هێزی جارانی نەماوە، لە بەیاننامەکەدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داوای کردووە هه‌ر كه‌سێك شوێنی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه بزانێت دەتوانێت پەیوەندیان پێوە بکات.
ئەوەش دوای ئەوەهات کە ئێوارەی ئەمڕۆ قەسەدە کۆنترۆڵکردنی دۆخی ناوچەکەی ڕاگەیاند و ژمارەی کوژراوانی داعش و شەهیدانی شەڕڤانانی ڕاگەیاند.
ها-غ