سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، هێزێكی ئەمنی زۆر لەنزیك بانكی ناوەندی عێراق بڵاوەیان پێكراوە و لە ئێستاشدا شەقامی ڕەشید لە سەنتەری بەغدای پایتەخت داخراوە، وتیشى، ئەم هەنگاوە وەك ئامادەكارییەكە بۆ ئەو خۆپیشاندانەی، كە بڕیاربوو ئەمڕۆ لە نزیك بینای بانكی ناوەندی عێراق ئەنجام بدرێت.
میدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویان كردەوە، هێزێكی ئەمنی زۆر لەنزیك بانكی ناوەندی عێراق بڵاوەیان پێكراوە و لە ئێستاشدا شەقامی ڕەشید لە سەنتەری بەغدای پایتەخت داخراوە.
ئەو سەرچاوەیە باسیلەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە وەك ئامادەكارییەكە بۆ ئەو خۆپیشاندانەی، كە بڕیاربوو ئەمڕۆ لە نزیك بینای بانكی ناوەندی عێراق ئەنجام بدرێت.
جێگای ئاماژەیە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووودا گروپی تشرینییەكان بڵاویانكردبوە لە ٢٥ئەم مانگەدا بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار و گرانبوونی نرخی پێداویستییەكان لە بەردەم بانكی ناوەندی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، هەروها داوای گەڕانەوەی نرخی دۆلار دەكەن بۆ نرخی پێشوو.
هـ.ئ