دووشەممە, 8 يون 2020 – 11:17 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، شەوی ڕابردوو، هێزەکانی ڕژێمی سوریا هەوڵیانداوە بەرەو ناوچەی کەفەر عەمە لە پێدەشتەکانی ڕۆژئاوای حەلەب، پێشڕەوی بکەن.
دوابەدوای ئەم هەوڵدانە شەڕێکی قورس بە چەکی سووک و مامناوەند لە نێوان هێزەکانی ڕژێم و چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک لەو ناوچەیە ڕوویداوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزەکانی ڕژێم، هەروەها بە چەکی قورس گوندەکانی کەنسەفرا، بێنین و ڕوێحا لە پێدەشتەکانی ئیدلبیان تۆپباران کردووە و لە وەڵامدا چەتەکانی دەوڵەتی تورکیش هێزەکانی ڕژێمیان تۆپباران کردووە.
ڕوانگەکە ئاشکراشیکردووە، چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک ئامادەکارییە سەربازییەکانیان لە پێدەشتەکانی لازقیە بەرەو پێدەشتەکانی حەلەب بەهێز دەکەن.
س.ح