هێزەکانی ڕژێمی سوریا چیاکانی زاویە و ئەکرادیان مووشکبارانکرد و لە بەرامبەردا چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیش هێزیان ڕەوانەی هەرێمەکە کردووە.
بەپێی هەواڵێکی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ناوچەکانی؛ فلێفل، فتێرا، بارە و سەفوحێن-یان لە چیای زاویه و گوندەکانی باکوری لازقیه و حەلەب بە تایبەت حەدادە لە چیای ئەکرادیان مووشەکباران کردووە، هاوکات فڕۆکە سیخوڕییەکانی بەسەر ئاسمانی ناوچەی بێچەکەدا سووڕاونەتەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هاوکات چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هێزی نوێیان بەرەو بارەگاکانیان لە چیای زاویه و گوندەکانی باشوری ئیدلب بردووە.
س.ح