دوابەدوای ڕێککەوتنەکەی ئیمارات و ئیسرائیل بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان و بەستنی یەکەم گرێبەستی بازرگانیی نێوانیان، باس لە دانانی هێڵی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی ئیمارات و ئیسرائیل دەکرێت.
بەپێی هەواڵیکی ئاژانسی ئەسۆشەیتدپرێس، ئەمڕۆ هێڵێکی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل دانراوە و لەمەبەدوا بە شێوەی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەیەکەوە دەکەن.
ئەمڕۆش کاربەدەستانی کۆمپانیای ‘ترا’ی ئیسرائیلی و کۆمپانیای ‘ئەپکس’ی ئیماراتی، بۆ پەرەپێدان بە لێکۆڵینەوە لەسەر کۆرۆنا، گرێبەستێکی ‘هاوبەشی-هاوکاری’ـیان واژۆکرد، کە یەکەم هەوڵدانە بۆ کردنەوەی ڕێگای بازرگانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات.
ب.ک