ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، هەرێمى کوردستان و حکومەتى عێراق لیژنەیەكی هاوبەشیان بە مەبەستى بەدواداچوون بۆ دۆسێی دەستدرێژییە دەرەكییەكان بۆسەر خاکى عێراق پێکهێناوە، دەشڵێت، کارى ئەو لیژنە ئەوەیە ڕاپۆرتێک لەبارەى هێرشەکانەوە ئامادە بکەن.
حەیدەر سەلامی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاندووە، هەرێمى کوردستان و حکومەتى عێراق لیژنەیەكی هاوبەشیان بە مەبەستى بەدواداچوون بۆ دۆسێی دەستدرێژییە دەرەكییەكان بۆسەر خاکى عێراق پێکهێناوە.
ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە درێژەى قسەکانیدا باسیلەوەکردووە، کارى ئەو لیژنە هاوبەشە ئەوەیە ڕاپۆرتێک لەبارەى هێرشەکانى تورکیا و ئێران بۆسەر خاکى عێراق ئامادە بکەن.
جێگای ئاماژەیە، بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانی ئەم دوایانەی دەوڵەتی داگیركەری تورك و ڕژێمى ئێرانەوە ژمارەیەک هاوڵاتى مەدەنى شەهید و برینداربوون ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتیان و بەشێک لە لایەنە سیاسیەکانى بەدواى خۆیدا هێنا.
هـ.ئ