خۆپیشاندان لە تارانی پایتەختی ئێران دەستیپێکردەوە و هەزاران کەس ڕژاونەتە سەر شەقەکان و دروشم دژی عەلی خامنەیی، ڕابەری ئیسلامیی ئێران دەڵێنەوە.
ناڕەزایەتییەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە حەوتەم ڕۆژدا دژی کوژرانی ژینا (مەهسا) ئەمینیی بەردەوامە، ئەمڕۆش لە شارەکانی تاران، تەبرێز، خوڕەم ئاوا، کرماشان، ورمێ، سنە و بۆکان هاوڵاتییان و توێژە جیاجیاکان ڕژانە سەر شەقامەکان.
خۆپیشاندەران لە تاران جگە لە وتنەوەی دروشمی “ئازادیی، ئازادیی” دروشم دژی عەلی خامنەیی، ڕابەری ئیسلامیی ئێران دەڵێنەوە.
بەشێک لە ژنانی بەشداربووی خۆپیشاندانەکەی تاران لەچکەکانیان فڕێداوە و دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” دەڵێنەوە.
هاوکات لە شاری سنەیش ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی ئێراندا دروستبووە. لە بۆکانیش هێزەکانی ئێران تەقەی ڕاستەوخۆ لە ماڵی هاوڵاتییان دەکەن.
ب.ل