دەستپێشخەریی گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڕیاریداوە چالاکییەکان بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی “ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان” زیاد بکات و داوای بەشداریکردن لە هەموو گەلانی خۆبەڕێوەبەری دەکات.
دەستپێشخەریی گەلی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: ئەمڕۆ لەلایەن هەموو کەسێکەوە بەڕوونی دەبینرێت کە پەکەکە بۆ ڕازیکردنی داگیرکەرانی کوردستان خراوەتە لیستی تیرۆرەوە واتە پەکەکە بۆ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەو لیستەدا دانەنراوە و بە نادادپەروەرانە تۆمەتبار دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: بەهۆی بیرۆکەی سیاسی و بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە ئەم دۆخە نادادپەروەرانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی سەرەکی و دەوڵەتە داگیرکەرەکان لە هەموو شوێنێک هێرش بکەنە سەر کوردان و درێژە بە جینۆسایدی کلتوری و جەستەیی بدات واتە ئەم دۆخە تەنیا یەک کەس و لایەنێک و بزوتنەوەیەک ناکاتە ئامانج کورد و کوردستان دەکەنە ئامانج.
لە 13ی کانوونی یەکەمی 2021دا دەستپێشخەری نێودەوڵەتی بۆ “دادپەروەری بۆ کورد” هەنگاوێکی نێودەوڵەتی بۆ دەرکردنی پەکەکە لە “لیستی تیرۆر” دەستپێکرد زیاتر لەهەزار کەسایەتی بەناوبانگی 30 وڵاتی جیاواز لەم هەنگاوەدا بەشداربوون.
لە نێو ئەو کەسایەتیانەی کە واژۆی دەرکردنی پەکەکەیان لە لیستی تیرۆر کردووە، پەرلەمانتار و ئەکادیمیست و سیاسەتمەدار و نووسەر و چالاکوان هەیە، دەستەی دەستپێشخەری گەلی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەشداریکردنی خۆی لەو کەمپینە ڕاگەیاند و دەڵێت: لە هەموو شێوازەکانی چالاکی دیموکراتی لە هەموو گوند و شار و دەزگاکاندا کارەکانمان ئەنجام دەدەین.
ها-غ