هەڵمەتی هەڵدانەوەی جارێکی دیکەی دۆسیەی گەندەڵەیەکانی هۆشیار زێباری لە میدیا عێراقیەکان دەستی پێکردووە و دەڵێن خاکی عێراقی بە کوەیت و سعودیە فرۆشتووە.
ئاژانسی عەهد نیوز بڵاوی کردەوە کاندیدەکەی بارزانی بۆ سەرۆک کۆماری پێشتر خاکی عێراقی فرۆشتووە بە سعودیە و کوەیت لە بەرامبەر 60 ملیۆن دۆلار.
ئاژانسە عێراقیەکە نوسیویەتی شەپۆلێکی تووڕەیی و ناڕەزایی خەڵک بەهۆی مێژووی خەسارەت و دۆسیەکانی گەندەڵی زێبارییەوە دروست بووە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان کە ئێستا لەلایەن مەسعود بارزانیەوە کاندید کراوە بۆ سەرۆک کۆماری عێراق.
ئاژانسەکە لەزای بلۆگەران و چالاکوانان گواستویەتیەوە کە هۆشیار زێباری لە ماوەی سەرۆکایەتی لیژنەی جیاکردنەوەی سنووری عێراق و کوێت و سعودیەدا بە بری 60 ملیۆن دۆلار خاکی عێراقی بە کوێت و سعودیە فرۆشتووە.
باسی لەوەشکردووە کە ئەگەر عێراقییەکان بزانن کە هۆشیار زێباری لەسەدا 70ی ڕووبەری دەوروبەری کێڵگەی ڕومەیلەی بەخشیوە بە کوێت و سعوودیە لە بەرامبەردا 60 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە.
جگەلەوەش باسی لەوە کردووە کە هۆشیار زێباری 119 ملیۆن دۆلاری لە گەنجینەی دەوڵەتەوە گواستووەتەوە بۆ هەژماری تایبەتی خۆی لە بانکی HSBCی بەریتانی لە لەندەن.
ئەوەش دوای ئەوەهات کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پەدەکە ئاشکرای کرد کە ئەو پۆستی سەرۆک کۆماریان دەوێت و بۆ ئەوەش کاندیدیان هۆشیار زێباری دەبێت، لە بەرامبەردا یەنەکە کە تا ئێستا ئەو پۆستەی لەلا بووە بە مافی خۆی دەزانێت و بەرهەم ساڵحی کاندید کردووە بۆ پۆستەکە.