بە فەرمانی عوسمان غانمى وەزیری ناوخۆی عێراق، وانەی مافی مرۆڤ بە كارمهندانى هێزەکانی پاراستنی یاسا و پۆلیسی چالاکە مەدەنیەکان دەوترێتەوە.
بهپێى ڕاگهیهندراوێكى نوسینگهى ڕاگهیاندنى وهزارهتى ناوخۆ، غانمی فەرمانی کردووە بە بەشی مافی مرۆڤی وەزارەتەکەی کە هەوڵی زیاتر بخاتەگەڕ بۆئەوەی وانەی مافی مرۆڤ بە سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی بەشی پاراستنی یاسا بوترێتەوە، بە ئامانجی گۆڕینی ڕەفتار و مامەڵەی هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر خۆپیشاندەران و دروستکردنی کاریگەری لەسەریان.
عوسمانی غانمی هیوای خواستووە کە ڕاهێنانەکان کاریگەرییان لەسەر جێبەجێکردن و پابەندبوونی ئەفسەران بە بنەما سەربازییەکانی وەزارەتەوە هەبێت.
ی. ک