بەیانی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە ئامادەبوونی محەمەد جەواد زەریف، وەزارەتەکە، وتەبێژی نوێی خۆی دیارییکرد.
بەپێی ڕاگەیاندکانی ئێران، لەم مەراسیمەدا، سەعید خەتیب زادە، وەک وتەبێژی نوێی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ناسێندراوە، کە پێشتر وەک جێگری لێکۆڵینەوەیی ناوەندی خوێندنەوەی سیاسیی ئەو وەزارەتە و هەروەها وەک دیپلۆمات لە ئەڵمانیا و کەنەدا کاری کردووە.

عەباس موسەوی وتەبێژی پێشووش، لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە، وەک باڵیۆزی نوێی ئەو وڵاتە لە وڵاتی ئازەربایجان دەستنیشان کراوە.
ب.ک