وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠٢٢ ڕاگەیاند و هاوکات ئاماژەی بەوەدا ئەنجامدانی پڕۆسەکە پەیوەندی هەیە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانەوە.
عەبدول زەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆییدا وتی: یەکێک لەو پێداویستیانە ئەنجامدانی ڕاهێنان و ڕێکخستنەوەی ئامێرەکانی پەیوەست بە پڕۆسەکەیە.
وتیشی “پێویستە ناوەندێکی نیشتیمانی بۆ پرۆسەی داتا دروست بکرێت و هەروەها تابلێت دابین بکرێت کە بە ١٥٠ هەزار ئامێر دەخەمڵێندرێت، پێویستی بە ئەنجامدانی کرداری ژماردن و ئامار هەیە، کە بڕبڕەی پشتەوەی پرۆسەی سەرژمێرییە”.
لە دوای دروست بوونی عێراقە تا ئێستا هەشت سەر ژمێری ئەنجامدراوە کە دواین سەرژمێریان لە ساڵی ١٩٩٧ بووە و ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی نەگرتووەتەوە بە هۆیە ئەوەی لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندیدا نەبووە، لەو سەرژمێریەدا ژمارەی دانیشتوانی عێراق زیاتر لە ١٩ ملیۆن کەس بوو، لە ئێستاشدا بە گوێرەی هەندێک داتا لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانی عێراق ٤٠ ملیۆن کەسی تێپەڕ کردووە.
ها-غ