بەڕێوەبەری بەشی پەتا و نەخۆشی لە بەشى ڤێتێرنەرى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق ڕایگەیاند، خاڵە سنوورییەکانی هەرێم نافەرمین و هیچ پێوەر و یاسایەکی ڤێتەرنەرى و کشتوکاڵیان تێدا پەیڕەو ناکرێت، دەشڵێت، ئەو خاڵە سنورییانە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەى نەحۆشیین.
سائر سەبری حسێن، بەڕێوەبەری بەشی پەتا و نەخۆشی لە بەشى ڤێتێرنەرى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق ڕایگەیاند، خاڵە سنوورییەکانی هەرێم نافەرمین و هیچ پێوەر و یاسایەکی ڤێتەرنەرى و کشتوکاڵیان تێدا پەیڕەو ناکرێت و ئەوەش هەرەشەیەکى مەترسیدارە لەسەر تەندروستى هاوڵاتیان.
باسیلەوەشکرد، خاڵە سنورییەکانى هەرێمى کوردستان بوونەتە هۆکارى ئەوەى لەڕێگایانەوە چەندین نەحۆشى و پەتا بهێندرێتە وڵاتەکەمان .
س.ک