پەرلەمانتاریکی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە لە بەغدا کۆدەبنەوە و تاوتوێی ئاساسییکردنەوەی پەیوەندییەکان دەکەن.
جەواد کەریمی قەدوسی، پەرلەمانتاری ئێران بە ئاژانسی فەرمی ئێران (ئیرنا)ی ڕاگەیاندووە: لەماوەیەکی نزیکدا ئەمیر عەبدولاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و فەیسەل بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە بەغدا کۆدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە تاوتوێی کردنەوەی باڵیۆزخانەکان و دۆخی ناوچەیی و بارودۆخی ئێستای یەمەن دەکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە تائێستا پێنج گەڕی دانووستان لەنێوان سعودییە و ئێران لە بەغدا بەڕێوەچووە و پێشتریش ئێران ڕایگەیاندبوو، کە لە گەڕی پێنجەمی دانووستانەکانیان لەگەڵ ڕیاز، گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر نەخشەڕێگایەک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان.
ب.ل