بۆ یەکەمجار لە مێژووی تونسدا پرۆفیسۆرێکی نابینا دەکرێتە وەزیر لە کابینەی حکومەتەکەی مەشیشیدا.
ئەمڕۆ ناوی وەزیرەکانی کابینەکەی هیشام مەشیشی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی تونس بڵاوکرایەوە کە بەوتەی مەشیشی دوور لە دەستی حزبەکان پێکیهێناوە، بەڵام ئەوەی بوویە جێی سەرنجی میدیاکان، هەبوونی پرۆفیسیۆرێکی نابینایە بەناوی وەلید زەیدی بۆ وەزیری کاروباری ڕۆشنبیری.
زەیدی ساڵی ٢٠١٩ بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری ڕەوانبێژی لە کۆلێژی هونەری زانکۆی مەنوبەی تونس بەدەستهێناوە و ئێستا بە تەها حسێن تونسی ناودەبرێت.
لەکۆی ٢٨ وەزیری حکومەتەکەی مەشیشی، حەوتیان ژنن، هاوکات دانانی پرۆفیسۆرێکی نابیناش وەک وەزیر یەکەمجارە کە لە مێژووی تونسدا ڕووبدات، لە ئاستی وڵاتانی عەرەبیش دووەمجارە کە نابینایەک دەکرێتە وەزیر لەدوای تەها حسێن وەزیری مەعاریفی میسر لە ساڵی ١٩٥٠.

ی. ک