ئەمڕۆ ١٠ ساڵی تەواو بەسەر شۆڕشی یەمەنیەکان دژی ڕژێمەکەی عەلی عەبدوڵا ساڵحدا تێپەڕی، وڵاتەکە لەو ماوەیەدا لە خەونی گۆڕانکارییەوە پێیانەیە شەڕی گروپەکان.
دروشمی “گەل ڕوخانی ڕژێمی دەوێت” لە هەموو سوچێکی یەمەندا بەرزکرابویەوە، دوای ١١ مانگ لە خۆپیشاندان و کۆڵ نەدانی بەردەوام، ڕژێمەکەی ساڵح ڕووخا کە ماوەی ٣٠ ساڵ دەبوو بەردەوام بوو، دوای چەند ساڵێک لەو شۆڕشە، وڵاتەکە پێینایە قۆناغێکی سەخت و دوور لەو داواکاریانەی گەل، وڵاتەکە دەستی بە پارچە پارچەبوون کرد، بەجۆرێک پێیانەیە شەڕێکەوە کە کۆتاییەکەی بە ئێستاشەوە دیارنییە، بەتایبەت پاش کۆنترۆڵکردنی دەسەڵات لەلایەن حوسیەکانەوە لە ٢٠١٤، ئەنجامی ئەوەش ئاوارەیی و برسی بوونێکی سەختی خەڵکی ئەو وڵاتەیە کە لە مێژوودا وێنەی نەبووە.
یەمەن یەک لەو وڵاتانە بوو کە هەر لە سەرەتاوە پریشکی بەهاری عەرەبی گرتەوە لە ساڵی ٢٠١١، دوای ١٠ ساڵ لە بانگەشەی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بۆ داواکردنی ڕوخانی رژێم، ئێستا وڵات نوقمی هەژاری و شەڕێکی خوێناوی بووە.
لە دوای تونس و میسر، یەمەنیەکان دروشمی “بڕوخێی ڕژێمیان بەرزکردەوە، لە ئێستادا زیاتر لە سێ ملیۆن یەمەنی لە شوێنەکانیان هەڵهاتوون و لە خێمەو چادردا دەژین، لە کاتێکدا نزیکەی دوو لەسەر سێی دانیشتوان کەمتر پشت بە یارمەتی دەبەستن.
ی. ک