وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا پنتاگۆن ڕایگەیاند: ئەو مووشەكانەی ئاراستەی هەولێر كران، دروستكراوی وڵاتی ئێرانن، ئامادەییش نیشان دەدات بۆ هاوكاریی حكومەتی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە.
ئەمڕۆ پنتاگۆن لە ڕاگەیەنراوێكدا، جارێكی تر ئێرانی تۆمەتبار كرد به ههوڵدان بۆ دروستكردنی ئاڵۆزیی و ناسهقامگیریی له ناوچهكهدا له ڕێگای (بریكارهكان)ییهوه.
ئاماژەی بەوەش كردوە، كە ئەو مووشەكانەی ئاراستەی هەولێر كران، دروستكراوی وڵاتی ئێرانن، هاوكات ئامادەییشی نیشان داوە بۆ هاوكاریی حكومەتی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە.
شەوی ١٥ی ئهم مانگه، ١٤مووشەك ئاراستهی ههولێر كران و بەو هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەست دا و چهند كهسێكی دیکەش بریندار بوون.
دوێنێش وتەبێژی پنتاگۆن لەبارەی هێرشەكانەوە ڕایگەیاند: وڵاتەكەی مافی هەموو جۆرە وەڵامدانەوەیەكی دەبێت و لێكۆڵینەوەیش بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی بكەرانی ئەو هێرشانە.
ئـ ت