كۆبونەوەی سەرۆکی ڕوسیا و سەرۆک کۆماری تورکیا لە سوچی دەستیپێكرد و وتەبێژی كرملن ڕایگەیاند، لە كۆبونەوەكەدا داخوازی توركیا بۆ ئەنجامدانی هێرشێكی نوێ بۆسەر سوریا قسەی لەسەر دەكرێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بە سەردانێك گەیشتە ڕوسیا و لە ئێستا لەگەڵ ڤلادمێر پووتن، سەرۆكی ڕوسیا لە كۆبونەوەدایە.
لەسەر تەوەری كۆبونەوەكە، وتەبێژی كۆشكی كرملن ڕایگەیاند، مەترسییەكانی سوریا لەسەر توركیا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و هەروەها، لەسەر داخوازی توركیا بۆ ئەنجامدانی هێرشێكی نوێ بۆسەر سوریا قسەدەكرێت.
وتەبێژی كۆشكی كرملن وتیشی: تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەی پۆتین و ئەردۆغان قسەكردن لەسەر ئاسایشی ناوچەكە.
لەسەر ئامانجی سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ ڕوسیا، ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی-پەیەدە ڕایگەیاندبوو، دەوڵەتی تورک ئامادەیە هەموو فایلەکانی خۆی لە دەست بدات، تەنها بۆ ڕێگریکردن لە دامەزراندنی پێگەی کورد لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
هەروەها وتیشی: ئاسان نییە ڕووسیا بەئاسانی واز لەکورد بهێنن و لەڕووی مێژووییەوە پەیوەندی مێژوویی لەنێوان ڕوسیا و گەلی کورددا هەبووە پێش ئەوەی ڕووسیا بچێتە ناو قەیرانی سوریاوە لەگەڵیان کۆبوونەوەمان هەبوو ئەوانیش پرۆژەکەمانیان پەسەند کرد و دەیانەوێت نزیکبونەوە لەنێوان ئێمە و حکومەتی دیمەشقدا ئەنجام بدەن.
س.س