ڕۆژنیوز-بەغدا
جیاواز لە دوو بەرەی گەورەی عێراقیی، پەرلەمانتارە سەربەخۆكان دەیانەوێت بەو دەستپێشخەرییەی كردوویانە، حكومەتی عێراق پێكبهێنن و عێراق لەو دۆخە سیاسییە دەرباز بكەن، كە حەوت مانگە دوو بەرە دژ بەیەكەكەی عێراق خوڵقاندوویانە، بەڵام بەوتەی چاودێرێكی سیاسیی؛ دەستپێشخەرییەكە ئەنجامی نابێت.
دوای حەوت مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و خستنەڕووی زیاتر لە ١٠ دەستپێشخەری بۆ دەربازكردنی عێراق لەو دۆخە چەقبەستووە سیاسییەی تێیكەتووە، هێشتا لە دەوری بازنەیەك دەخولێتەوە و ئاسۆیەكی ڕوونیش بەدیناكرێت بۆ دەربازبوون لە دۆخی ئێستا.
فراکسیۆن و پەرلەمانتارە سەربەخۆکان دوێنێ، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستپێشخەرییەكی نوێیان ڕاگەیاند و داوایانكرد، حکومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای وادە و پشکی دەستووریی پێکبهێنرێت و هیچ لایەنێکی دەرەکیش دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا نەکات، هەروەها گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی دروست بکرێت و ناوێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران هەڵبژێرن، کە سەربەخۆکان پێشنیازی دەکەن بۆ پێکهێنانی حکومەت، بە جۆرێک پشتیوانی بکرێت و بتوانێت چاکسازی سیاسیی و ئابووری بکات و ڕووبەڕووی گەندەڵیی ببێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارانە كە ژمارەیان زیاتر لە ٣٠ پەرلەمانتارە دەڵێن: کاندیدی سەرۆک وەزیران دەبێت کەسێکی سەربەخۆ، دەستپاک، خاوەن ئەزموونی سیاسی بێت و نابێت مشتومڕئامێز بێت، هەروەها دەبێت گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی ڕابگیرێت و لە کارنامەی حکومەتەکەیدا گرنگی زیاتر بە کەرتی پیشەسازی، کشتوکاڵ، گەشتیاری، وەبەرهێنان، پەروەردە و چینی گەنجان بدات.
لە بارەی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە بە گرنگی دەزانن، سەرۆک کۆماری عێراقیش لەسەر بنەمای ئەو مەرجانە هەڵبژێردرێت، کە لە دەستووری عێراقدا ئاماژەی بۆ کراوە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەک لە سەربەخۆکان دروست دەکرێت بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان و کۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسیی.
لەبارەی دەستپێشخەرییەکە، حەسەن خەفاجی، پەرلەمانتاری سەربەخۆ وتی: ئەو دەستپێشخەرییەی پەرلەمانتارە سەربەخۆكان ڕایانگەیاندووە فەرمییە.

دەستپێشخەرییەكەی پەرلەمانتارە سەربەخۆكان لەكاتێكدایە، حەوت مانگە پرۆسەی سیاسی عێراق لە بەرداشی نێوان هاوپەیمانی سێ قۆڵی (سەدر و پەدەكە و سوننەكان)و چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكاندایە، بۆیە بەشێك لە پەرلەمانتارەكان دەستپێشخەری سەربەخۆكان بە گرنگ دەزانن بۆ دەربازبوون لەو دۆخە و پشتیوانی لێدەكەن.
سەجاد سەلیمی، پەرلەمانتاری سەربەخۆ وتی: دەستپێشخەرییەکە وەک چوارچێوەی گشتی لەگەڵیدا هاوڕاین و پشتگیری هەر هەوڵیک دەکەین بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەو دەستپێشخەرییە.

هەروەها وتیشی: ئەو دەستپێشخەرییە لە قوناغێکی ئاڵۆز و گرنگدا ڕاگەیەندراوە و دەستپێشخەرییەكی گرنگە، پێویستە ئەو دەستپێشخەرییە لایەنە دژ بە یەكەكان لە دەوری خۆی كۆبكاتەوە.
هەرچەندە ئامانجی سەربەخۆكان دروستكردنی كوتلەیەكی گەورەی پەرلەمانییە و كۆكردنەوەی بەشێكی زۆری لایەنەكانە لە ناو ئەو كوتلەیەدا، بەڵام موقتەدا سەدر كە لایەنێكی گەورەی ناكۆكییەكانە بۆ ماوەیەك ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆی ڕاگەیاندووە و بە وتەی چاودێرانی سیاسی، دەستپێشخەرییەكە بێ ئەنجام دەبێت.
فەلاح مەشعەل، چاودێری سیاسی عێراقی دەڵێت: سەربەخۆکان لە عێراق بانگەشەی سەربەخۆیی دەکەن، بەڵام لە ڕاستیدا زۆرینە سەر بە لایەنە دۆڕاوەکانی هەڵبژاردنن، بۆیە ئاكامی نابێت و هیچ لە دۆخەكە ناگۆڕێت.

دوابەدوای دەستپێشخەریی سەربەخۆکان، موقتەدا سەدری سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیان،د کە واز لەهەوڵەکان دێنێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ ئۆپۆزسیۆن بوون ڕادەگەیەنێت.
سهدر وتی: شهرهفمهنده توانیویهتی گهورهترین فراكسیۆن بێت لهمێژووی عێراقداو شهرهفمهنده سهر بههیچ لایهكی دهرهكی نییه و سهركهوتوونهبوون لهپێكهێنانی حكومهتی زۆرینهی نیشتیمانی.
ئهوهشی خستووەتهڕوو، یهك بژارده لهبهردهممان ماوه ئهویش ڕۆیشتنه بهرهو بوون بهئۆپۆزسیۆنی نیشتیمانی بۆ ماوهی ٣٠ ڕۆژ، ئهگهر توانرا حكومهتێكی نیشتیمانی پێكبهێندرێت كه ههڵگری خهمهكانی هاوڵاتیان بێت، ئهوه ئێمهش پێمان باشه و ئهگهر ئهوهش نهكرا، ئێمه بڕیاری تر دهدهین لهكاتی خۆیدا.
س.س