سوپای ڕژێمی سوریا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل چەند ئامانجێکی لە قونەیتەرە و ناوچەی جۆلان پێکاوە، کە پێگەی هێزەکانی ئێرانی لێیە.
شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند پێگەیەکی هێزەکانی ئێران-یان لە قونەیتەرە و بەرزاییەکانی جۆلان کردووەتە ئامانج.
سوپای ڕژێمی سوریا لەم بارەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە هێرشەکان زیانی لێکەوتووەتەوە، بەڵام باسی لە ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نەکردووە.
جێگای ئاماژەیە، شەوی ٢١ی ئەم مانگە لە هێرشێکی ئاسمانی بۆسەر پێگەی هێزەکانی ئێران لە بوکەمالی دێرەزۆر، ١٤ چەکداری سەربە دەسەڵاتی ئێران کوژران.
ب.ک