پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕەخنە لە سیاسەتی حکومەتی ناوەند دەگرێت سەبارەت بەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێم ئەنجامیان دەدات و دەڵێت: حکومەت بێهۆشەو گفتوگۆی هەوایی لەگەڵ هەرێم دەکات، داواش دەکات، کۆتایی بە گفتوگۆکان بهێنرێت.
عالییە نوسەییف لە ڕاگەیەنراوێکدا باس لەوە دەکات، ئایا حکومەتی عیراق نازانێت هەرێم نەوتەکەی بە تورکیا دەفرۆشێت لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی ٥٠ ساڵیدا؟ بەوپێیەی قەیرانی ئابووری لە هەرێم ماوەی حەوت ساڵە سەریهەڵداوە و ماوەی سێ ساڵیشە پەرەی سەندووە.
نوسەییف باس لەوەشدەکات، حزبی حاکم لە هەرێم حەوت ساڵ پێش ئێستا ڕێککەوتنێکی ٥٠ ساڵی بۆ فرۆشتنی نەوت بە تورکیا واژۆ کردووە و پارەکەشی وەرگرتووە و لە سەرمایەکانی دەرەوەی وڵاتدا بۆ خزمەتی بنەماڵە بەگەڕخراوە، بەهۆی ئەوەشەوە چیتر شتێک نییە بەناوی نەوت کە نرخی هەبێت لە گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا، پرسیاری ئەوەشدەکات، هاتنی ئەو شاندە کوردییانە بۆ بەغدا چ سودێکیان هەیە؟.
عالیە بە پیویستیشی دەزانێت، حکومەتی عێراق ڕاستییەکان بۆ گەل ئاشکرا بکات لەسەر ئەو کارو کردەوانەی حزبی حاکم لە هەرێم ئەنجامیداوە، هەروەها کۆتایی بە دانوستانەکان بهێنێت لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێم.
ی. ک