پێنجشەممە, 4 يون 2020 – 13:33
ئەمڕۆ و دوابەدوای پشکنین بۆ پەرلەمانتارێکی عەرەبی ئیسرائیل لە کنست (پەرلەمانی ئیسرائیل) و پشتڕاستبوونەوەی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پەرلەمان هەموو چالاکییەکانی ڕاگرت.
بە گوێڕەی ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل، ‘سامی ئەبوشەهادە’ ئەندامی لیستی “یەکگرتووی عەرەبی” لە کنستی ئیسرائیل، دوای تووشبوونی شۆفێرەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پشکنینی بۆ کراوە و پشتڕاست کراوەتەوە، کە تووشی کۆرۆنا بووە، لەئێستادا لەگەڵ خانەوادە و کەسە نزیکەکانی کەرەنتینە کراوە.
پەرلەمانی ئیسرائیل (کنست)، هەموو کار و چالاکییەکانی پەرلەمان و دانیشتنەکانی ڕاگرتووە و داواشی لە کارمەندانی پەرلەمان کردووە کە سەردانی شوێنی کارەکانیان نەکەن، مەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت.
ش.ف