پەرلەمانى عێراق لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ندى پێكهێنا به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایی له هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن دەوڵەتی توركەوه و ئه‌ندامێكى پەرلەمانتارێکیش ده‌ڵێت: “لیژنه‌كه ده‌چێته شوێنى ئۆپراسیۆنه‌كان و به‌ڵگه‌ى ته‌واو كۆده‌كاته‌وه”.
ڕه‌فیق ساڵحى، ئه‌ندامى پەرلەمانی عێرق له هاوپه‌یمانى فه‌تح به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “له‌نێو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بابه‌تى به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایی له‌لایه‌ن توركیاوه له‌نێو خاكى هه‌رێم خراوه‌ته‌به‌ر باس له‌به‌ر ئه‌وه لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ندمان پێكهێناوه به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوونكردن بۆ ئه‌م بابه‌ته”.
ئاماژەى بەوەشکردوە، لیژنه‌كه له‌ناوچه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان به‌ڵگه‌ى ته‌واوه‌تى كۆده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى راستى یان ناڕاستى ئه‌و بابه‌ته روونبكاته‌وه.
ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌وه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، لیژنه‌كه نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى به‌رگریی و لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانى عێراق و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌شى تێدایه.
ڕه‌فیق ساڵحى ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، لیژنه‌كه ئامانجیه‌تى كه به‌ڵگه‌ى ته‌واوه‌تى كۆبكاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته تاوه‌كو بتوانێت له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سكاڵاى یاسایی تۆمار بكات.
به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایی له‌لایه‌ن دەوڵەتى تورکەوە له‌نێو خاكى هه‌رێم له‌میانى ئۆپراسیۆنه‌كانى دژى گەریلا ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه گفتوگۆى زۆرى له‌باره‌وه ده‌كرێت.
هـ.ح