پەرلەمانى عێراق ڕۆژى پێنج شەممە بۆ تاوتوێکردنى دوو پرس کۆدەبێتەوە، کە یەکێکیان خوێندنەوەى یەکەمى پڕۆژە یاساى ئاسایشى خۆراکە و بابەتێکی دیکەش دژی ئیسرائیلە.
بەپێی کارنامەى کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرای عێراق کە ئەمڕۆ بڵاو کراوەتەوە بەرنامەی کۆبونەوەی رۆژی پێنج شەممەی دانیشتنەکەی خستووەتەڕوو.
بە گوێرەی کارنامەکە دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێکی قورئان تەوەری یەکەمی کۆبونەوە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای ئاسایشى خۆراک دەکرێت کە لەلایەن لیژنەى داراییەوە ئامادە کراوە.
هەر لەو کۆبونەوەیەدا تەوەری دووەم گفتوگۆکردن و خوێندنەوەی دووەم دەێت بۆ پڕۆژە یاسای قەدەغەکردنى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل، دوای ئەوەش تەرخانکراوە بۆ گفتوگۆی گشتی.
ها-غ